هەواڵ

بۆچی بایکۆتی هەڵبژاردن بکەین!

بۆچی بایکۆتی هەڵبژاردن بکەین!؟

ئەحسەن حەسەن✍️باسک نێت

ئەگە بگەڕێنەوە و ئاوڕێک لە ڕابردووی ئەم دەسەڵاتە پەنجا بە پەنجایە بدەینەوە، گوناحە خۆمان سەرقاڵ بکەین بەم پڕوپاگەندە ناشرینەوە کە سەریان لە هەمووان تێکداوەو بە شتانێکەوە گیرۆدەیان کردووین کە ڕاستییان ئاوەژوو کردووەتەوە و ڕەش و سپییان وا ئامێتەکردووە کە هیچ زانستێک سەری لەبەر دەرناهێنێ و لە زەلکاوی بەد بەختیدا گشتیان تێکەڵ کردووە!

پێموایە هیچ بەهانەیەک نیە کە ئەم دەسەڵاتە نەناسین، هەموو هەڵبژاردنێک کۆمەڵێک قسەی سواو بریقەدارو قەوانی هەزار بارە دەکەنەوە بەمێشکمانا و هەر لە شوێنی خۆمان ڕاوەستاوین و مەترێک نەجوڵاوین!

ئازیزان مێژووی ئەم حوکمڕانانەی هەرێم زۆر دوور نیە، دەبینین پەرلەمان و هەڵبژاردنی یەکەمجاریان بۆ چووە سەرو مۆدێلێکی سەقەت و دیموکراسییەکی درۆیان دووری و کردیان بەبەری باڵەخانەکانیاندا،

ئیتر هەر لەو ڕۆژی سەرەتاوە تا هەنووکە هەر یەک ڕیتم و یەک شەڕە پەڕۆ و دوو ڕەنگ دابەشیان کردووە بەسەر خۆیانداو دەوڵەتان و زلهێزانیش شانۆگەریەکی ناشرینان دروستکردووە کە ناوی هەڵبژاردنە تەنها و تەنها بۆ سەرقاڵکردنی ئەم گەلەستەمدیدەیە و وەک بوکەڵە بەدەستی خۆیانەوەیەو بەکەیفی خۆیشیان ئەم هەرێمە هەڵدەسوڕێنن!

یەک نموونە دەهێنمەوە، بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ١٩٩٢ بەقەدەر یەکێتی و پارتی خەڵک و پێشمەرگەو جەماوەری هەبوو مامۆستای مامۆستاکانمان جەنابی مامۆستا مەلا عوسمان کاندیدی سەرۆکی هەریم بوو، ئاخر خێرە بە تەزویرێکی لە ڕادە بەدەر و ناشەرعی و زۆر ناقۆڵایی بە ئاشکرا ناهێڵن ئەم هێزە کاریگەر تەنیا کورسییەکیش بهێنێ!؟
بڕۆن سەیری ئەرشیفی سەروەری نەوشیروان مستەفا لەو کاتەدا بکەن، سکاڵاو شکاتی حاڵی خۆیان دەباتە لای مامۆستا مەلاعوسمان تاڕێگە چارەیەک بدۆزنەوە، لەو سەریشەوە خۆیان کوردستانیان دابەشکردووەو ڕێک کەوتوون کە نیوە بەنیوە نەبێ کەسیان کەسیان قەبووڵ نەبێ!
ئیترعەیبەیە!
شورەییە!

لایەنەکانی تر بەشداری ئەم فیلم و سیناریۆ و دیزاینە شەرم ئاوەرە بکەن!
چونکە باش دەزانن کە هیچ حەل و ڕێگە چارەیەک نیە جگە لە خۆیان،
من پێم وانیە شتێکیش هەبێ بەناوی ئۆپۆزسیون، چونکە ئەوانە هاتوون میکیاژی ئەو ناوەیان کردووەو بە بەری خەڵکانێکی داماویان بڕیوە،
ئەم خۆڵ کردنە چاوی خەڵکە بەس نەبوو!؟

ئەوان بە ڕێکەوتن لەگەڵ دەسەڵات خەریکی شەرعیەتدانن بەو هەڵبژاردنە گاڵتەجاڕییە ئیدی هیچ مانایەک و بەهانەیەک نیە جارێکی تر بڕووا بەم هەڵەج و بەڵەجە بکەین.

باوەڕ بکەن هەموو هەڵبژاردنێکیش کۆمەڵێ لیست و خەڵکی دروستکراو کە پرۆژەی دەرەوەیە نمایشی خۆیان دەکەن تەنها بۆ قوتدانی دەنگی ئیسلامیەکانەو ئیسلامیەکانیش تائێستا نەیان توانی ئەو پرۆژانە ڕەتبکەنەوەو لە بەرامبەریدا بە یەک دەنگی ویەک لیستی و یەک هەڵوێستی بووەستنەوە!

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close