نرخی نەوت لە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە رێژەی 2٪ بەرزبووەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەگەری درێژکردنەوەی رێكکەوتنی نێوان بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی هەینی 1 دۆلار و 64 سەنت بەرزبووەوە و بە 83 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 1 دۆلار و 71 سەنت بەرزبووەوە و بە 79 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەوپێەش نرخی نەوتی برێنت لە ئاستی هەفتانەدا بە رێژەی 2.4٪ و نرخی نەوتی سووکی تەکساس بە رێژەی 4.5٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە