
بەڕێوەبەری ناوەندی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق زەنگێکی مەترسیدار لێدەدات و دەڵێ، یەدەگی ئاوی عێراق گەیشتووەتە نزمترین ئاستی لە 80 ساڵی رابردوودا و ساڵانەش 10٪ی زەوییە کشتوکاڵییەکان لەنێودەچن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی 180 هەزار کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
هاری ئیستیڤانیان، بەڕێوەبەری ناوەندی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق رەخنەی لە سیاسەتی ژینگەی عێراق گرت و وتی، “عێراق ساڵانە نزیکەی 240 ملیۆن تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن (CO2) دەردەدات و هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی پاریس کە داوای کەمکردنەوەی دەردانی گازەکان بە رێژەی 2٪ دەکات، بەڵکو حکومەت تەنیا سەرنجی لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتە.”
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




