
بەدر لایید، شارەزای ئابوری دارایی عێراق، ڕاگەیاند، بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم، ئەگەرێکی زۆر هەیە، ئەمساڵ مووچەیەک یان دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بفوتێت”.
باسک نێت
وتیشی،” لەئێستادا عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ حیساباتی خیتامی ساڵ، چونکە١٥ی ١٢ بە دواوە حساباتی ساڵ دادەخرێت و بەغدا ناتوانێت لەماوەی هەفتەیەکدا دوو مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و مووچەی فەرمانبەرەکانی خۆیشی دابەش بکات”.
ئەو شارەزا داراییە عێراقییە وتیشی،”ئێمە لە ئێستادا لەکۆتایی مانگی ئۆکتۆبەرین، وهێشتا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و پێناچێت لەسەرەتای مانگی ١١ دا مووچە وەربگرن، بۆیە ترسی ئەوەیە ئەمساڵ دوومووچەی مووچە خۆران بفوتێت”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




