پێگەیەكی ئەمریكی:
واشنتۆن بەشێوەیەكی راستەوخۆ هۆشداری داوە بە تاران
باسک نێت
پێگەی “ئەكسیۆس”ی ئەمریكی لەزاری دوو بەرسی ئەمریكاو ئیسرائیلەوە بڵاویكردووەتەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان لەچەند رۆژی رابردودا هۆشداریداوە بە ئێران لە ئەگەری هێرشكردنە سەر ئیسرائیل و پێی راگەیاندووە، ئەگەر ئەو كارە روبدات، ناتوانێت رێگری لە ئیسرائیل بكات بۆ ئەوەی سەرلەنوێ هێرش نەكاتەوە سەر تاران.
بەوتەی بەرپرسێكی ئەمریكی، پەیامەكە راستەوخۆ گەیەندراوە بە ئێرانیەكان، ئەوەش پرسێكی سەرەنج راكێشە، چونكە پەیوەندییەكی لەم جۆرە بە دەگمەن ئاشكرا دەكرێت.
پێشتر پێگەی “ئەكسیۆس” لەزاری هەواڵگری ئیسرائیلەوە بڵاویكردەوە، ئێران خۆی بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل ئامادە دەكات لەناو خاكی عێراقەوە، رەنگە پێش هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا هێرشەكە بكات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە