ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

دژی پێنەدانی مووچە، هەرێمی کوردستان هەناردەکردنی نەوتی بۆ عێراق ڕاگرت

دژی پێنەدانی مووچە، هەرێمی کوردستان هەناردەکردنی نەوتی بۆ عێراق راگرت

هەرێمی کوردستان هەناردەکردنی نەوتی بۆ عێراق راگرتووە ئەوەش بەهۆی بەردەوامی هەڵوێستەکانی بەغدا لەسەر نەناردنی پشکی هەرێم.

بەپێی ئەو زانیاریەکان لە سەرەتای ئەم مانگەوە رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق راگیراوە کە رۆژانە نزیک بە ٩٠ هەزار بەرمیل بووە.

بەرپرسانی عێراق سوورن لەسەر ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان چۆن لە یاسای بودجەدا هاتووە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و مانگانە تەنیا ٥٠٠ ملیار دینار رەوانە بکەن ئەوەش دوای رادەستکردنی تەواوی نەوتی هەرێم و سەدا ٥٠ی داهاتی ناوخۆ.

بەپێی زانیارییەکان لە دووی ئەم مانگەوە و لەکاردانەوەی بەردەوامی هەڵوێستی سەرکردە عێراقییەکان لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت رادەستکردنی نەوت بە عێراق راگیراوە.

هاوکات لە راپۆرتی شاندی هەرێم بۆ بەغدا کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران خراوەتە روو هاتووە کە سودانی پێشوازی لە پێشنیازەکانی هەرێم بۆ هەمواری یاسای بودجە کردووە بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە تەواوی پێشنیازەکانیان رەت کردووەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close