
وەزارەتی کارەبا: هیچ بەڵگەیەک نییە سووتانی قەیسەری هەولێر پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت
باسک نێت
وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوە نەخوازراوەکانی وەزارەتی کارەبا، سەردانی شوێنی سوتانی قەیسەری هەولێریان کرد و دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەڵگە و ئاماژەی وا لەبەر دەستدا نەبوو کە هۆکاری سوتانەکە پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت.
وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، لیژنەکە هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامی دەبێت لەگەڵ لیژنەکانی لێکۆڵینەوە و لایەنە پەیوەندارەکانی پارێزگای هەولێر.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە