كەش و هەواكوردستان
لێزمە باران و هەورە بروسکەی لە زۆربەی ناوچەکان بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت
باسک نێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند” ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوە لێزمە باران و هەورە بروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە هەندێ کات و شوێن، ریژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ سەنتەری شارەکاندا.
هاوکات” بەپێی قسەی كەشناسی سبەینێ پلەكانی گەرما 2 تا 3 پلە بەرزتردەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە