لهفڕۆکهخانهی ههولێر وهزیری بازرگانی حکومەتی هەرێم و پارێزگاری ههولێر و سهرۆکی دهستهی وهبهرهێنان، بەهۆی باڵندەیەکەوە نەیانتوانی سهفهر بکهن بۆ ئیمارات.
بڕیار بوو ئێوارەی دوێنێ شاندێکی حکومەتی هەرێم، کە پێکهاتبوون لە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر و محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەردانی ئیمارات بکەن بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بیزنسی عێراق- بەریتانیا لە دوبەی، بەڵام باڵندەیەکی ” کوندەپەپوو” ناچاری کردن گەشتەکەیان دوا بخەن.
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەکە لە هێڵی فلای دوبەی بووە و بەرلەوەی بفڕێت بە ئەندامانی شاندەکەیان گوتووە کێشەیەکی تەکنیکییان هەیەو کەمێک دوادەکەون، بەڵام دواجار گوتوویانە ئەمڕۆ ناتوانن گەشتەکە بکەن و دەبێت سبەینێ چوارشەمە گەشت بکەن.
هەربەپێی زانیارییەکان، باڵندەیەک لە جۆری کوندەپەپوو بەر بەشێکی هەستیاری فڕۆکەکە کەوتووەو بووەتە هۆی وەستانی گەشتەکەو بڕیارە هەمان شاند ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە گەشتەکەیان بۆ دوبەی ئەنجام بدەن.