جیهانهەواڵ

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی جیاکردنەوەی( 99.8%) دەنگەکان لە تورکیا بەم شێوەیە بوو

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی جیاکردنەوەی( 99.8%) دەنگەکان لە تورکیا:باسک نێت

پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) بە بەدەستهێنانی، (37.74%)دەنگەکان لە پلەی یەكەمدایە

پارتی دادو گەشەپێدان كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات بە بەدەستهێنانی (35.49%). لەپلەی دووەمدایە.

لە کۆی(30) گەورەشارەوانیی تورکیا و باکووری کوردستان، جەهەپە (14)گەورەشارەوانیی بەدەست هێناوە, بەوەش بە دوو گەورە شارەوانیی زیاتر لە پێش پارتی دادو گەشەپێدانەوەیە.

گەورەترین سەركەوتنی جەهەپە, لە هەردوو گەورە شارەوانیی ئەنقەرە و ئیستانبوڵ بووە

دەم پارتیش لە(10)شاری باکووری کوردستان پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە كە بریتین لە: (ئیدیر، ئامەد، وان، سێرت، مێردین، دێرسم، ئێلیهـ، موش، جۆلەمێرگ, ئاگر).

رێژەی دەنگی لایەنەکان بەپێی ئەنجامی جیاکردنەوەی 99.8%ـی دەنگەکان:

جەهەپە: (37.74%)
ئاک پارتی:( 35.49%)
پارتی ڕەفا: (6.19%)
دەم پارتی: (5.68%)
مەهەپە: (4.98%)
ئی پارتی: (3.77%)

دوای بەدوای دەركەوتنی ئەنجامە بەراییەكان, رەجەب تەیب ئەردۆغان, لەبەردەم كۆبونەوەیەكی فراوانی لایەنگرانیدا رایگەیاند: پارتەكەی ئەنجامی دڵخوازی نەهێناوە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان, بەڵام ئەمە كۆتایی نییە بەلای ئەوانەوە, بەڵكو خاڵی وەرچەرخانە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close