عێراقهەواڵ

زانیاری تەواو لەسەر ئاگرەکەی پارێزگاری شاری واستی عێراق

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتی خۆجێی پارێزگای واست، گیان لەدەستدانی دەیان کەسی لە ئاگرکەوتنەوەیەکدا لە مۆڵێكی بازرگانی لە شاری کوت راگەیاند.

محەمەد مەیاحی، پارێزگاری شاری واست، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: نزیکەی (50) کەس كە لەنێویاندا ژن و پیاو و منداڵ هەن گیانیان لەدەستداوە، لە رووداوێكی ئاگرتنەوەكەوە لە كۆمەڵگەیەكی بازرگانی لە شاری كوت.

مەیاحی، ئاماژەی بەوەشكردووە: لەگەڵ ئەو کەسانە نەرم نابین کە هۆكاری راستەوخۆ یان نا راستەوخۆ لەو رووداوەو، لە ماوەی (48) کاتژمێردا ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بۆ رای گشتی رادەگەیەنن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close