عێراقكوردستانهەواڵ

ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس درایەبەر دەستڕێژی گوللە کوژراو و بریندار هەیە

لەلایەن دوو سەرنشینی ماتۆڕێکەوە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی فریاکەوتن لە کەرکوک درایەبەر دەستڕێژی گوللە.

باسک نێت – کەرکوک

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە نزیک گۆڕەپانی کرێکاران لە سەنتەری پارێزگای کەرکووک، دوو سەرنشینی ماتۆڕێک دەکەونە بۆسەی پۆلیسی فریاکەوتنەوە.

بەپێی زانیاریەکانی باسک نێت، دواتر رووبەڕووبوونەوە لە نێوانیاندا دروست دەبێت و بەهۆیەوە، پۆلیسێک بەناوی ئەرکان عەلی کوژراو و یەکێکی دیکە بریندار دەبێت، هەروەها یەکێک لە ماتۆڕسوارەکان کوژراوە و ئەوی دیکەیان بە برینداری دەستگیرکراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close