عێراقكوردستانهەواڵ

عێراق لەبارەی کڕینی گەنمی جوتیارانی هەرێم بڕیار دەدات

محەممەد خوزاعی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پێشبینی دەکات بەرهەمهێنانی گەنم لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەم ساڵ بگاتە حەوت ملیۆن تۆن: “یەکەمجارە عێراق بگاتە ئەو ئاستە لە بەرهەمهێنانی گەنم.”

دەشڵێت، هاوشێوەی جووتیارانی عێراق مامەڵە لەگەڵ جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکەن و کشتوکاڵی عێراق بەرهەمی گەنمی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.

وتیشی، “گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکڕینەوە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، پێداویستی عێراق بۆ گەنم “لە ساڵێکدا 5 ملیۆن تۆنە.. عێراق هیچ گرێبەستێکی نوێی نییە بۆ کڕینی گەنم.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close