
مەسعود پزشكیان:
ترەمپ دەڵێت وەرن با گفتوگۆ بكەین بەڵام یاداشتی پیلانگێڕی لە دژمان واژو دەكات
باسک نێت
مەسعود پزشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت: ترەمپ پێمان دەڵێت وەرن با گفتوگۆ بكەین، لەهەمان كاتدا یاداشتی پیلانگێڕی لە دژی ئێران واژو دەكات.
وتیشی: روبەڕوی جەنگێكی ئابوری سەرتاسەری بوینەتەوەو پێویستە بەرپەرچی بدەینەوە.
پزشكیان لەوتەیەكدا، لەمیانی كۆتایهاتنی رێورەسمی یادی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران رایگەیاند: ملكەچ ناكەین لەبەردەم بیانیەكان، سەرەڕای ئەوەی هەوڵی جەنگ نادەین، بەڵام دوژمن لە رۆژی یەكەمەوە هەوڵی وروژاندنی ململانێكان دەدا، نمونە بۆ ئەوەش، كوشتنی ئیسماعیل هەنیە بوو لە تاران، كە ئامانجی دوژمن وروژاندنی ئاشوب بوو لەنێوانماندا.
دوژمن پلان بۆ دوربەرەكی و ململانێی و سزا دادەنێت و بانگەشەی ئەوە دەكات وڵات لە لێواری هەرەسدایە، بەڵام ئێمە بەهێزین و بە بەهێزی دەمێنینەوە.