عێراق
کۆمسیۆن ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێکردوە

باسک نێت
دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق
وەک کۆمسیۆن ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێکردوە کە بڕیارە لەمساڵدا ئەنجامبدرێت.
لە ئێستادا ناوەندەکانی تۆمارکردن لە پارێزگا جیاجیاکان بەردەوامن لە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران، بەشە جیاوازەکانی کۆمسیۆن بەردەوام لە راوێژدان بۆ هەماهەنگی و ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن.
لە قۆناغی ئامادەکاریدان بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی نێوەدەوڵەتی و ناوخۆیی بۆ دابینکردنی کەرەستەکانی هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی بابەتە تەکنیکییەکانی دیکەی پەیوەست بە هەڵبژاردن.
بڕیارە لە (26/10/2025)، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




