
ماڵپەری (بغداد الیوم):
– گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداد شكستی هێناوە
“باسک نێت
ماڵەپەری (بغداد الیوم) پاڵپشت بە چەند سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار لەبەغداد بڵاویكردەوە، كە گفتوگۆكانی نێوان وەفدی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەبارەی موچەو نەوتەوە شكستی هێناوە، چاوەڕوان دەكرێت پارتی لە بەغداد بكشێتەوە.
بە گوێرەی سەرچاوە سیاسیەكان كە بە ماڵپەرەكەیان راگەیاندووە: وەفدی دانوستانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بەهۆی رەتكردنەوەی رادەستنەكردنی تەواوی نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێمی كوردستان،لەلایەن وەفدی هەرێمەوە، ئەوەش خاڵی بنەڕەتی كێشەكانە.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشكردووە وفدەكەی هەرێم دەسەڵاتی تەواوەتی نەبووە كە سازش بكات یان رێككەوتنی كۆتایی واژۆ بكات، هەروەها لە خشتەی كاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە سبەینێ بەرێوە بچێت هیچ بابەتێكی تایبەت بە موچەو رێككەوتنی نێوانیان نەبووە
بەڵام ئەمشەو هەوڵ و نێوەندگیری بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان




