
یاسای حهشدی شهعبی دەخرێتە خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق
باسک نێت
عودەی خدران، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ رۆژنامەی شەرقل ئەوسەت:
دواخستنی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی بە واتای گواستنەوەی دێت بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان و حکومەتی داهاتوو نەک هەڵوەشاندنەوەی، چونکە ئەم کارە هەرگیز روونادات، گرنگ نییە چەندە فشارەکان زۆر بن و ئارەزووەکان چۆن بن، جا ناوخۆی بن یان دەرەکی.
چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق رێککەوتن لەسەر دواخستنی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی و کشانەوەی لە پەرلەمانی عێراق بۆ خولی داهاتوو.
فشارەکانی ئەمریکا وەک بەشێک لەسەر سیستەمی سەربازی حەشد درێژنابێتەوە، بەڵکو بۆ گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی حەشدە، هەموو ئەو فەرمان و داواکاریانەی ئەمریکا دەریدەکەن پەیوەندییان بە هێزەكانی دەرەوەی سیستەمی حەشدەوە، هەیە نەک خودی سیستەمی حەشد.
هەموو داواکارییەکان سنووردارە بە کۆنترۆڵکردن و سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا ، بەڵام لە دەرەوەی حەشد زیاتر لە گرووپێكی چەکدار هەیە.




