عێراقكوردستانهەواڵ

ئەمساڵ چەند هەزار ئۆتۆمبێل لە وڵاتانى دەرەوە هاوردەى هەرێمى کوردستان کراون

باسک نێت – هەولێر

بەپێی ئامارێکى بەڕێوەبەرایەتىی گشتیی بازرگانی لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیی حکوومەتى هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ 122 هەزار ئۆتۆمبێل لە وڵاتانى دەرەوە هاوردەى هەرێمى کوردستان کراون.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، ڕاگەیاند: “لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لە ڕێگەی دەروازە فەرمییەکنی هەرێمی کوردستانەوە، 122 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر هاوردە کراون، کە بەشێک لەو ئۆتۆمبیلانە بردراون بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.”

گوتیشی: “بۆ ئەو مەبەستە، 900 مۆڵەتی بازرگانی دراوەتە بازرگانان تا ئۆتۆمبێل بە کۆمەڵیک مەرج و ڕێنوێنیى دیارىکراوەوە هاوردە بکەن.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close