
پەرلەمانتارێکى عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆدەبێتەوە و پارێزگاریش هەڵدەبژێردرێت
باسک نێت – کەرکوک
سەباح حەبیب ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، فراكسیۆنەكەیان لە بەغدا بۆ دەربازبوون لەو بۆشاییە ئیدارییەی كەركووك و هەروەها خزمەتی پێكهاتەكان، سەردانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقیان كردووە و پێشنیاری خۆمان لەوبارەوە پێداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ لایەنەكانە گفتوگۆی چڕمان كردووە بۆ ئەوەی كەركووك لەو قەیرانە ڕزگاری بێت،
دەشڵێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆدەبێتەوە و پارێزگاریش هەڵدەبژێردرێت.
ڕۆژی ٢٩ـی ئایار محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی سێیەمین كۆبوونەوەی نوێنەرایەتی لایەنە سیاسییەكانی پارێزگای كەركووكی كرد و ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك،