
تەمەنی خانەنشینی دەكرێتەوە 63 ساڵ
جوڵەیەكی نوێ لەناو پەرلەمانی عێراق دەستیپێكردووە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو، بە ئامانجی گەڕاندنەوەی تەمەنی خانەنشینی ناچاری بۆ 63 ساڵ لەبری 60 ساڵ.
ئەو پەرلەمانتارانەی سەرپەرشتی ئەو كارە دەگەن هەوڵدەدەن برشگەیەكیش زیاد بكەن لەگەڵ زیادكردنی بژاردەیەكی نوێ بە ناوی “كڕینی خزمەت”، بۆ رێگریكردن لە بەهەدەردان و لەدەستدانی شارەزایی و ئەزموونە زانستی و تەكنیكییەكان لە دامەزراوەكانی دەوڵەت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




