
پرۆسەى هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌ستپێده‌كات
باسک نێت
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌ستپێده‌كات و بڕیاره مانگی (11)ی ئه‌مساڵ یه‌كه‌مین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵبدرێته‌وه كه بەپێی خەملاندنی تیمەکان نزیکەی 200 روفاتی تێدایە و شەهیدانی ئەنفالکراوی گەرمیانن و لەڕوی رەگەزو تەمەنەوە تێکەڵن.
كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، سەبارەت بەهەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی جینۆسایدی ئەنفال لە بیابانی تەلشێخی سەماوە، لەچەند رۆژی رابەردودا لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی عێراق و نوێنەرایەتی رێکخراوی ICMP نێودەوڵەتی و پزیشکی داد قسەیان کردووە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بەپێی کۆنوسێکی هاوبەشی نێوانیان مانگی 11ی ئەمساڵ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی عێراق و نوێنەرایەتی رێکخراوی ICMP نێودەوڵەتی و پزیشکی داد بڕیارە یەکێک لە گۆڕەکان بەشێوەیەکی ئاشکرا و بەئامادەبونی نوێنەرانی لایەنە پەیوەندارەکان و بەشێوەی پەخشی راستەوخۆ هەڵبدرێتەوەو رێکخراوی ICMP جاودێری دەکات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دەشڵێت، لەهەنگاوی یەکەمدا گۆڕێك هەڵدەدرێتەوە کە بەپێی خەملاندنی تیمەکان نزیکەی 200 روفاتی تێدایە و شەهیدانی ئەنفالکراوی گەرمیانن و لەڕوی رەگەزو تەمەنەوە تێکەڵن.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، دواخستنی کاتی هەڵدانەوەی گۆڕەکانیش بەهۆی گەرمای ئەو ناوچانەوەیە، چونکە تیمەکان بەرگەی گەرمای بەتینیان نەگرتوە، هەڵدانەوەی گۆڕەکانیش بەیەکەوە نابن هەمویان بۆ ئەوەی پزیشکی داد فریای پشکنین و کارەکانی بکەوێ.