
وەزیرى دارایى عێراق: چارەسەرى کۆتایى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەکەین
باسک نێت
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێى ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری عێراق و ئه‌نجومه‌نی ئابوری هه‌رێم له‌هه‌ولێر باس له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی گومرگی و سیاسه‌ته‌كانی باج كراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی دۆسیه داراییه هاوبه‌شه‌كانی كرد.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، كۆبونه‌وه دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردولا له هه‌ولێر به‌رده‌وامن، گفتوگۆكانیش له‌سه‌ر بنه‌مای میكانیزمه‌كانه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام بۆ پرسه داراییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، گفتوگۆكان له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه حكومییه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێن به ئامانجی پته‌وكردنی هاریكاری نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها دۆسیه داراییه هاوبه‌شه‌كانی وه‌ك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، بودجه‌ی هه‌رێم، داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان، جگه له هه‌ماهه‌نگی گومرگی و سیاسه‌ته‌كانی باج، له گرنگترین ئه‌و پرسانه‌ن كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌قامگیری ئابوری عێراق هه‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه، ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی رایگه‌یاندوه، “گفتوگۆكان ده‌رفه‌تێكی مێژویی بۆ به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی دارایی له نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕه‌خسێنن”، جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكاری دارایی نێوان هه‌ردو لایه‌ن و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام بۆ پرسه داراییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
ته‌یف سامی ئاماژه‌ی به ڕێككه‌وتن كردوه له‌سه‌ر میكانیزمێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌كان كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی متمانه و سه‌قامگیری ئابوری له وڵات‌دا.