نووری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا و کەسی یەکەمی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگه‌یاند، كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێكدا نییه.
باسک نێت
نووری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه و له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم دووپات‌مان له‌وه كردووه‌ته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌ردوولا هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراقێكی سه‌قامگیر هه‌بێت و ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستانیش پارێزراو بن كه ماوه‌یه‌كه هێرشی سه‌ربازیان له‌سه‌ره.
مالیكی له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، ئه‌ركی ئێمه‌یه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و كێشه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كماندا نییه و پێویسته دوور له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت گفتوگۆكان بكرێت.
نووری مالیکی وتیشی، لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆ دەکەین بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
نووری مالیکی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆ دەکەین بۆ چارەسەری پرسی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و وتیشی “دابینکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان ئەرکە”.
ئه‌و لێدوانه‌ی مالیكی له كاتێكدایه كه ئه‌و له‌ناو چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كه‌سی یه‌كه‌مه و ئه‌گه‌ر نیازپاكی هه‌بێت ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر بوونی كێشه‌كان دابنێت.