عێراقكوردستانهەواڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ مارك ساڤایا گەیشتە شاری هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ مارك ساڤایا گەیشتە شاری هەولێر

باسک نێت
ئاژانسی شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ مارک ساڤایا، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی هاوکاتە لەگەڵ چالاکییەكی دیپلۆماسی فراوانتری ئەمریکا کە پەیوەندی بە دۆسییەكانی عێراق و سوریاوە هەیە.

هاتنی ساڤایا بۆ هەولێر لەكاتێكدایە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ تۆم باراک، نوێنەری ترەمپ بۆ سوریا بگاتە هەولێر و لەگەڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆببێتەوە، لە چورچێوەی هەوڵەکانی ئەمریكا بۆ نێوەندگیری نێوان هەسەدەو حكومەتی دیمەشق و بەرگرتن لە هەڵكشانی سەربازی زیاتر.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close