كوردستانهەواڵ

هۆشداری لەبارەی دەستبەسەداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانەوە دەدرێت

باسک نێت – دهۆک

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکەین کە ئۆتۆمبێلەکانیان بێسەرەتان یان مانیفێستی ئۆتۆمبێلەکانیان بە ناویانەوە نەبێت 15 ڕۆژ مۆڵەتیان هەیە، لەدوای ئەو وادەیەوە دەستیان بەسەردادەگیرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکانی هەرێمەوە، چەندین جار هۆشداری بە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دراوە و چەندین هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنیش ئەنجامدراون، بەڵام تا ئێستا ئەو کێشەیە بە تەواوی یەکلایی نەکراوەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close