كەش و هەواكوردستان
پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، دەشڵێن، سبەى بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەى بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە
گەرمیان دەبێت، کە ٤٥ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٧ پلە دەبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە