
سوودانی:
كراوەین بەڕووی هەموو لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ
باسک نێت
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق:
هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان كە براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، کراوەیە بەڕووی هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
کاردەکەن بۆ بەدیهێنانی ئیرادەو بەرژەوەندیی تەواوی هاوڵاتیان، بەوانەشەوە كە بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە، چونکە عێراق هی هەمووانە.
کێبڕکێی هەڵبژاردن کۆتایی هات، داواشی لە هەموو لایەنەکان دەکەین بەرژەوەندی نیشتمانی لە سەرووی هەمووانەوە دابنێن بۆ ئەوەی خزمەت بە گەلی عێراق بکەن،
بڕیاری گەل دەسەڵاتی کۆتاییە و دەبێت حکومەتێکی لێهاتوو پێکبهێنن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




