
باسک نێت
پۆلیسی پارێزگای نەجەف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، لە یەکێک لە هۆڵەکانی هاوسەرگیری لە نەجەف، شەڕ دروست بووە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەهۆی ناکۆکی عەشایەرییەوە، لەو هۆڵە شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە و تەقەیان کردووە، کە بەوهۆیەوە 12 هاووڵاتی بریندار بوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و یەکێکیشان گیانی لەدەستداوە، هەروەها دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیانلە بارەی ڕووداوەکە و گەڕان بەدوای بکوژەکەدا دەستپێکردووە بە مەبەستی دەستگیرکردنی و دادگاییکردنی”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە