عێراقكەش و هەواكوردستان
گهیشت چەند شەپۆڵێكی باران بارین بەڕێوەن

كەشناسێك پێی وایە بەپێی نوێترین ئەپدەیتی هەرسێ دەزگای كەشناسی GEM كەنەدی و GFS ی ئەمریكی و ECMWF ی ئەوروپی جگە لەم بارانەی هەیە ئێستاو چەند ڕۆژی داهاتوو، چەند شەپۆڵێكی تری دابارینی گشتگیرو بەرفراوان و باش بەڕێوەن تایبەت لەكۆتاییەكانی مانگ و بەولاوە.
كەشناس (شاڵاو هیدایەت) رایگەیاندووە، ئەگەر گۆڕانكارییەكان بەو شێوەیە بمێنەوە لەمەودای (25) ی ئەم مانگەوە تا هەفتەی كۆتایی سەرەتای مانگی داهاتوو بارانی باش سەرجەم ناوچە جیاوازەكان دەگرێتەوەو لەمەودایەشدا ئەگەری پەڵەی سەرتاسەری هەیە.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




