ئابووری
نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی دیکە نزم بوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه بینی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ خوار 80 دۆلار دابه‌زی.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ 78 دۆلار و 94 سه‌نت دابه‌زی، له‌كاتێكدا دوێنێ به 80 دۆلار و 84 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بۆ 74 دۆلار دابه‌زی، له‌كاتێكدا دوێنێ به 76 دۆلار و 15 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە