
سوپای یەمەن: زیاتر لە هەزار هێرشمان کردە سەر حووسییەکان
باسک نێت
مەجید نزیلی، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن:
هێزەکانمان 1122 ئۆپەراسیۆنی وردیان بۆ سەر مۆڵگەکانی تۆپهاوێژ، مووشەکهاوێژ، سەنگەرە بەرگرییەکان، رێگەکانی هاتوچۆ و گەیاندن، هێڵەکانی دابینکردنی چەک، هێزەکانی پشتیوانی، کۆبوونەوە سەربازییەکان و ناوەندەکانی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵی حووسییەکان بەڕێوەبردووە.
ئۆپەراسیۆنەکان چەندین میحوەر لە بەرەکانی سەعدە، جەوف، تەییز و کەناراوەکانی گرتووەتەوە. چالاکییە سەربازییەکان فڕۆکەی جەنگی، درۆن، تۆپهاوێژ، مووشەک و قەناس بەدەستیشی لەخۆ گرتووە.
هێزەکانمان زیاتر لە 1000 ئۆپەراسیۆنی سەربازییان دژی ئەو گرووپە بەڕێوەبردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




