جیهانهەواڵ

سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵكردنی گوندەكانی باشوری لوبنان دەكات

سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵكردنی گوندەكانی باشوری لوبنان دەكات

باسک نێت
دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە، داوای لە دانیشتوانی گوندەكانی لوبنان كرد، دەستبەجێ‌ ناوچەكانیان چۆڵبكەن، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیان.
لێدوانەكەی هاگاری، دوای كاتژمێرێك دێت لە هێرشێكی چڕی ئاسمان ئیسرائیل بۆ سەر چەند ئامانجێكی حزبوڵا لە باشوری لوبنان.
هاگاری، لە كۆنگرەیەكی رۆژنانەوانیدا دوای گورزە ئاسمانیەكان وتی: بۆ دانیشتوانی گوندەكانی لوبنان، لە ماوەی داهاتوودا هێرش دەكەینە سەر ئامانجە تیرۆرستیەكان لە لوبنان.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل راشگەیاند: حزبوڵا موشەكی كروزو سەكۆی موشەكی و فرۆكەی بێفركەوان لە ناو ماڵی هاوڵاتیان عەمباردەكات .

لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی زەمینیش بۆ سەر لوبنان، هاگاری وتی: سوپا هەرچیەك پێویست بێت دەیكات، لەپێناو گێڕانەوەی ئاسایش بۆ باكوری ئیسرائیل.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close