بزووتنهوهی ئیسلامیعێراقنوسەرانهەواڵ
بزووتنەوەی ئیسلامیی هێزێك لە دەرەوەی ڕەخنە
لە پرسە چارەنووسسازەكان و پاراستنی بوونی ئیسلام و بەرگریی لە نەتەوە و رێگریی لە نادادیی زۆرترین دەستكەوتی هەیە، بزووتنەوەی ئیسلامیی دەڵێم.
خەمی ئاین و خەڵك و هاواری لە مێژینەی بۆ پاراستنی خێزان و پەروەردە و بەرپەرچدانەوەی ستەمكاریی و چونە بەرەی جەماوەر لەو خاوەندارێتییانەن كە پاكێجی شوناسی بەرجەستە دەكەن.
ڕەوایە خەڵكی هەرێم لەم نێوەندەدا شكۆی ئەم حیزبە ئیسلامییە لەبەرچاو بگرن و لەمڕۆ و داهاتووی نزیكدا بە پاڵپشتیی و تۆكمەكردنی بیخەنەوە سەر سكەی تێكۆشان و خەباتی بۆخواژیان و بۆ خەڵك مردن، چونكە سەردەمێكە ئەم هێزە ئەگەر بڵێم ڕەخنە هەڵناگرێ لە ڕووە ستراتیژیی و گوتارە سیاسییەكەیەوە غەدر ناكەم، تەمەنە سیاسییەكەی شاهێدە هەرگیز ڕۆژێ نەبووە تێوەگلابێت بە فەساد و گەندەڵیی و دژی نیشتمان و نەتەوە بوبێت.
هەڵوێست و هاوسۆزییەكانی تەنانەت بۆ دنیای دەرەوەش لە رێی گوتاری فەرمیی و میدیاكانیەوە پێمان دەڵێت بزووتنەوەی ئیسلامیی حەقی ئەوەی هەیە شانازیی بە خۆیەوە بكات و خەڵك بە حیزبی دایك و حیزبی پاراستنی سەروماڵ و دونیا و تەنانەت قیامەتیش هەژماری بكەن.
ئاری عەبدولەتیف
٢٠٢٣/١٢/١٢