
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له پێناو جێبه‌جێكردنی رێكاره ته‌ندروستیه‌كان و وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بانكه‌كان ده‌رمانڕێژ ده‌كرێن.
دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی له په‌یجی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بانكه‌كان ده‌رمانڕێژ ده‌كرێن و هه‌ڵمه‌تی پاكژكردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه حكومیه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت.
راشیگه‌یاندووه، ئه‌وكاره له پێناو جێبه‌جێكردنی رێكاره ته‌ندروستیه‌كانه دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە