
خامنەیی نەسڕوڵای ئاگادار كردووە لە پلانی كوشتنی
رۆژنامەی (العرب): باسک نێت
سێ سەرچاوەی ئێرانی ئاشكرایانكردووە: عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران هۆشداری داوە بە حەسەن نەسڕوڵا، پێش چەند رۆژێك لە كوژرانی، داوای لێكردووە لوبنان بە جێبهێڵت.
یەكێك لە سەرچاوەكان، كە بەرپرسێكی ئێرانی گەورەیە، رایگەیاندووە: لە دوای روداوی تەقاندنەوەی ئامێرەكانی پەیوەندی حزبوڵا, خامنەیی نامەیەكی بۆ نەسڕوڵا ناردووەو ناردووە و داوای لێكردووە لوبنان بەجێبهێڵێت و بچێت بۆ ئێران.
خامنەیی لەنامەكەیدا ئاماژەی بەو راپۆرتە هەواڵگرییانە كردووە كە باس لەوە دەكەن، ئیسرائیل لەناو حزبوڵادا سیخوڕی هەیەو پلانی بۆ كوشتنی دادەڕێژێت.
هاوكات بەرپرسێكی باڵای ئێران ئاماژەی بەوەكردووە: خامەنیی كە لە رۆژی شەممەی رابردوەوە برواتە شوێنێكی زۆر پارێزراو، بە فەرمانی ئەو شەوی سێ شەممەی رابردوو نزیكەی (200) موشەك ئاڕاستەی ئیسرائیل كراوە.