عێراقهەواڵ

حزبی تەقدوم: داوا لە سودانی دەکات رونكردنەوە بدات لەبارەی پشتیوانیكردنی پێشمەرگە

حزبی تەقدوم:
پێویستە سودانی رونكردنەوە بدات لەبارەی پشتیوانیكردنی پێشمەرگە لەم كاتەدا

باسک نێت
ئەنوەر عەلوانی، سەركردە لە حزبی تەقدوم، كە محمەد حەلبوسی سەرۆكایەتی دەكات دەڵێت: ئەو تۆپهاوێژانەی رادەستی هەرێمی كوردستان كراوە، رەنگە لەناكۆكییە ناوخۆییەكانی كوردو كوردا بەكاربهێنرێت.
عەلوانی لە لێدوانێكدا بە كەناڵی (العهد)ی سەربە عەسائیبی ئەهلی حەقی راگەیاندووە: حزبی تەقدوم هەڵوێستێكی روونی هەبووە سەبارەت بە چەكداركردنی پێشمەرگە، رەنگە ئەو تۆپهاوێژانەی دراوە بە پێشمەرگە لە ناكۆییە ناوخۆییەكانیاندا بەكاربهێنرێت.
بەپێویستیشی زانیوە تەنها سوپای عێراق دەستی باڵای هەبێت و، هیچ دەسەڵاتێكی تر باڵاتر نەبێت لە دەسەڵاتی دەوڵەت.

ئەو سەركردەیەكی حزبی تەقدوم ئاماژەی بەوەشكردوە: سودانی لەسەرێتی رونكردنەوە بدات، سەبارەت بە پشتیوانیكردنی پێشمەرگە لەم كاتەدا.
لێدوانی ئەو بەرپرسە حزبی حزبی تەقدوم دوای ئەوەدێت، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبەكە لە نوسینێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) دژایەتی خۆی بۆ پێدانی تۆپهاوێژی پێشكەوتوو بە هێزی پێشمەرگە راگەیاندو وتی: بەتوندی هەنگاوێكی لەوشێوەیە رەتدەكەنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close