
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: هەر جۆرە سیناریۆیەک لەبارەی ئایندەی غەززە کە حەماس و گرووپە بەرگرییکارەکان (ی فەڵەستینی) تێدا نەبێت وەهم و خەیاڵە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی بزووتنەوەی حەماس لە تێلیگرام بڵاوکراوەتەوە، هەنیە باسی لەوە کرد گەلی فەڵەستین و بەرگریی بەهێز و پێداگر و ئارامگرن و، باوەڕی تەواوی هەیە داگیرکاری ئیسرائیل کۆتایی دێت.
هەنیە ئەوەشیخستەڕوو، حکوومەتی حەماس بەردەوامە لە دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و، کار دەکەن بۆ سووککردنی ئازارەکانی گەلی فەڵەستین و گەیشتنی هاوکارییەکان.
سەرۆكی حەماس جەختیشیكردەوە، هەر جۆرە سیناریۆیەک لەبارەی ئایندەی غەززە کە حەماس و گرووپە بەرگرییکارەکان (ی فەڵەستینی) تێدا نەبێت وەهم و خەیاڵە.
ئیسماعیل هەنیە داوای لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد پشتیوانی لە خەباتی گەلی فەڵەستین بکەن.