جیهانهەواڵ

ڕووسیا وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە

باسک نێت

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاند، تاکە شتێکی خراپی ڕاستەقینە کە پێویستە نیگەرانی بین، جەنگی جیهانی سێیەمە، ئەمەش لە وەڵامی ئەو ڕەخنانەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ئاراستەی ڤلادیمێر پوتن، هاوتا ڕووسییەکەی کرد.

دیمیتری مێدڤێدڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا،

تەنها یەك شتی زۆر خراپ دەزانم ئەویش جەنگی جیهانی سێیەم، هیوادارم ترەمپ لەوە تێبگات!.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، ئەوەی ڤلادیمێر پوتین درکی پێناکات ئەوەیە ئەگەر من نەبوایە، شتی زۆر خراپ بەسەر رووسیادا دەهات و مەبەستم بە دیاریكراوی ئەوەیە، ئەو یاری بە ئاگر دەکات!.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close