
باسک نێت
دواى بڵاوبونهوهى گرتهیهكى ڤیدیۆیى كهوتنهخوارهوهى فڕۆكهیهك، لەتۆڕە كۆمەڵایەتییهكان دەنگۆی ئهوه بڵاوبوهوه گوایه فڕۆكەیەكی گواستنەوەی حاجیانی مۆریتانیایه و كهوتووهته ناو دهریاى سورهوه، بەڵام ئهو وڵاته رایگەیاند “ڕووداوێكی لهو شێوهیه ڕووینهداوه و دەنگۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی مۆریتانیا كە حاجییانی دەگواستەوە بۆ وڵاتی سعودییە، دورە لەڕاستییەوە و سەرجەم حاجییانی مۆریتانیا بەسەلامەتی گەیشتونەتە سعودییەو هیچ ڕوداوێكی نەخوازراوی فڕۆكە ڕوینەداوە”.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان، ڤیدیۆکە کۆنە و هی ساڵی ٢٠١٩یە و تورکیا خۆی ئەم فرۆکەیەی نوقم کردووە تا گەشتیاران لە ڕێگەی غەواسەوە بچنە قوڵایی دەریا بۆ بینینی فرۆکە نوقمبووەکە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




