
نرخی نەوت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 64 دۆلار 40 سەنت، بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 28-5-2025، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 40 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.48 بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 61 دۆلار و 19 سەنت، مامەڵەى پێوەدەکرێت و نرخەکەی 0.49٪ بەرزبووەتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




