بۆمبێکى چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکى سەربازیی تەقییەوە و قوربانی هەیە
باسک نێت – خورماتوو
لەکاتی کێوماڵکردندا لەناوچەی غەڕە، لە نزیک ناحیەى سلێمان بەگى سەربە قەزاى خورماتو، بۆمبێکى چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکى سەربازیی لیواى 2ـى هاوبەشى سوپاى عێراق تەقیوەتەوە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە سەربازێکى کوردى خەڵکى خورماتو قاچێکی بڕاوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی باسک نێت، سەربازە کوردە بریندارەکە ناوى محەمەد ئەحمەد-ە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە