عێراقهەواڵ

باندێکی ساختەکردنی ساڵیانەو تابلۆی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

باندێکی ساختەکردنی ساڵیانەو تابلۆی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

باسک نێت

دەزگای هەواڵگری عێراق هەڵوەشاندنەوەو دەستگیرکردنی ئەندامانی باندێکی ساختەکردنی ساڵیانەو تابلۆی ئۆتۆمبێلی راگەیاند.

دەزگای هەواڵگری عێراق دەڵێت، دوای گەیشتنی زانیاری لە بوونی باندێکی لەو شێوەیە و دیاریکردنی شوێنی کارکردنیان، هێزەکانیان هەڵیانکوتاوەتە سەر کارگەی دروستکردنی تابلۆی ساخەی ئۆتۆمبێل و تەواوی ئەندامانی باندەکەیان دەستگیرکردووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەندامانی باندەکە دەست بەسەر دەیان ساڵیانەی ساختەو تابلۆی ئۆتۆمبێلدا گیراوە.

بەڵام دەزگای هەواڵگری عێراق ئەوی روونەکردوەتەوە کە باندەکە لە چی شارێکی عێراق دەستگیرکراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close