کاروان یاروەیس، پەرلەمانتارى یەکێتى نیشتمانى ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە، کە گوایە رایگەیاندبێت، گەمارۆکانى تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى هەڵگیراون.
باسک نێت
کاروان یاروەیس لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: رۆژنامەی (الصباح)ی عێراقی لەژمارەی ئەمرۆیدا لێدوانێکی بەناوی بەندەوە بڵاوکردووەتەوە گوایە وتوومە سزاکانی سەر فرۆکەخانەی هەڵگیراوە، ئەم زانیاری و لێدوانە دوورە لەراستییەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژنامەکە ئەمڕۆ یەک شەممە بڵاویکردەوە، لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا گفتوگۆیان کردووەو سەکەوتوو بوون لە هەڵگرتنی سزاکانی تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
لەو بارەوەشەوە لە زارى کاروان عەلی یارویس ئەندامی لیژنەکە بڵاویکردووەتەوە، لیژنەکە دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی فراوانتر لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا سەرکەوتوو بوو لە هەڵگرتنی ئەو سزایانەی کە لەلایەن تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دانراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر لیژنەکە لێکۆڵینەوەی بۆ هۆکارەکانی سەپاندنی سزاکان کردبوو، جەختیشی لەوە کردەوە کە هیچ کێشەیەکى تەکنیکی و ئیداری نییە، کە پێویستی بەم سزایانە هەبێت، کە سزاکان تەنیا سیاسین.