ئابووریكوردستانهەواڵ

بانکی ناوەندی راگەیەندراوێکی لەسەر دابەزاندنی دۆلار بۆ ١٣٢ هەزار بڵاوکردەوە

بانكی ناوەندی عێراق:
🔻هەوڵی چڕ دەدەین جیاوازی نرخی فەرمی دۆلار لەگەڵ بازاڕی رەش كەمبكەینەوە
🔻 دۆلار بەنرخی فەرمی بەشێوەیەكی یەكجار زۆر لە بەردەستدایە

رۆژنامەی (الصباح):
🔹بانكی ناوەندی عێراق, لە هەوڵی دابینكردنی پشتیوانی پێویستدایە, بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لەسەر ئاستی گشتی نرخەكان و, كەمكردنەوەی جیاوازی نێوان بەهای فەرمی دۆلارو بەهاكەی لە بازاڕی رەش.
🔹عەمار حەمەد خەڵەف, جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی رایگەیاندووە: بانكی ناوەندی بەردەوامە لە دابینكردنی دۆلار بۆ بانكەكان و بڕی (3) هەزار دۆلار لەمانگێكدا بۆ ئەو كەسانەی گەشت دەكەن.
🔹كەناڵی تری بەدەستهێنانی دۆلاریش هەیە, بۆ ئەو هاوڵاتیانەی پێویسیتان بە دراوی بیانیە, لەڕێی كارتی ئەلەكترۆنی و, هەر هاوڵاتیەك بیەوێت دەستی دەكەوێت لەكاتی بوونی مەرجەكانی پێدانی دۆلار تیایدا.
🔹عێراق یەدەگێكی گەورەی دراوی بیانی هەیەو سەرو (100) ملیار دۆلارە, توانای دابینكردنی دراوی بیانی هەیە بۆ هەر سودمەندێك لەناوەوەی وڵات, ئەگەر هاوڵاتی بێت یان كۆمپانیا, ئەو جیاوازییەی لە ئێستاشدا لە بازاڕ هەیە, بەهۆی نرخی دەڵاڵەكان و داواكاریە لەسەر دۆلار, بۆ مامەڵەی نایاسایی.
🔹دۆلار بەنرخی فەرمی بەشێوەیەكی یەكجار زۆر لەبەردەستدایە بۆ مامەڵە فەرمیەكان, بانكی ناوەندی لەڕێی دابینكردنی بۆ بازرگانی دەركی و كارتی ئەلەكترۆنیەوە دەستەبەری دەكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close