كوردستانهەواڵ

ڕەشەبا ستوونی کارەبای چەند ناوچەیەکی لەکارخست

باسک نێت

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، ڕەشەبا سێ ستوونی کارەبای لە گوندی گوڵانی ناحیەی هەڵشۆ و ستوونێکی دیکەی لە دارەشمانە شکاند و بەهۆیەوە کارەبای ناحیەی هەڵشۆ و بەشێک لە گوندەکانی سنوورەکە پچڕاوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کە تیمەکانی کارەبای ڕاپەڕین هەوڵی چارەسەرکردنی کردنی کێشەکە و گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ هاووڵاتییانی سنوورەکە دەدەن.

هاوکات، ئەمڕۆ بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، خێرایی با لە نێوان 10-40 کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمیرێکدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close