نوسەران

بۆ مێژوو دەڵێم پێشمەرگەکانی بزوتنەوە سەرسەختانە دیفاعیان دەکرد

✍️نەجم الدین شێخ سدیق✍️باسک نێت


ساڵی 1991 ، لە ڕاپەڕینەوە بۆ ئازادکردنی شاری کەرکوک ، کە هەریەکە و بەناوێکەوە خۆیانی پێ دەناسێنێ ، لەقودسەوە بۆ دڵ و بۆ سەر،،، ، بۆ باباگوڕگوڕ،، خەڵکی کوردستان و زیاتر پارێزگای سلێمانی و بە هۆی گۆڕانکاری لە نەخشەو هاوکێشەی سیاسی زلهێزەکان، پێشەنگ بون لە ڕاپەڕین و ڕاماڵینی دام و دەزگاکانی ڕژێم ،،، بەڵام بێ ئاگای لەوەی کە بەدەست و پەنجەی خۆمان دکتاتۆرێک لە خۆمانمان دروست کرد کە زیاتر لە دوژمن ئازاری ڕۆحی و جەستەیی دراوین، بەهۆی هەڵەو نەزانی و قۆرخکاری و تاک ڕەوی حوکمی خۆماڵی ، ئێسته دوای سی ساڵ ڕۆشنبیران لەهەوڵدان بۆ نەهێشتنی ئەو دەسەڵاتە کوردیه!!
نوقتە سەری دێڕ،،،
دوای نزیکەی مانگێک لەو ڕاپەڕینە ، پێشمەرگەو خەڵکانێکی زۆر ڕو بەکەرکوک ڕۆشتن کە ئەوکات بە چەند هەزار مەزەندە دەکرا کەلە ڕاستیدا زۆربەی شەڕکەر نەبون! پێشمەرگەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی شان بەشانی پێشمەرگەکانی لایەنەکان پێشەنگ بون لە ئازادکردن و بەرگری کردن لە و شارە ،، لەکاتێکدا دەیان پێشمەرگەی لایەنەکانی تێدا بون ، تەنها ژمارەیەکی زۆر کەم بەرگریان دەکرد،و لەسەنگەردا بون.
بۆ مێژوو دەڵێم پێشمەرگەکانی بزوتنەوە سەرسەختانە دیفاعیان دەکردو هەندێکیشیان قاچی خۆیان بەستبووەوە ژمارەیەکیان شەهیدبون؟؟ زیاتر لە معسکر خالد و حی تسعین،،
خەڵکانێکی زۆر خەریکی شڕەخۆری بون ،،،تا کەرکوک داگیر کرایەوە، وەک جارەکانی دواترو تا ئەمڕۆش،،،،؟
،، زۆر شتی سەیرو سەمەرەم بینی لەوماوەیەی لەکەرکوک بوین ،،، ،،
چومە باباگوڕگوڕ ، ئەوشوێنەی دەیان ساڵە کورد خەوی پێوە دەبینئ،، کەبەداخەوە کورد نەیتوانی ،، ئاواتەکانی بێنێتە دی،،، و دیفاع لەمانەوەی بکات کە ئەوکات ڕژێم لەلاوازیدا بو ،، تا ئەمڕۆش خیانەت دوای خیانەت،، پارێزگاری لەجەستەو گیانی کوردی نەکاوە،،
بەڵێ دکتاتۆری عەرەبی عەلمانی بێگانە ڕاماڵرا ، بەڵام ئایا ئێمەی کورد بە حوکمڕانی خۆماڵیەوە حەساینەوە؟ زامەکانمان ساڕێژ بون؟؟ خەڵکی بەرهەمی ڕەنج و خوێن و ماندوبونیان خوارد؟

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close