جیهانهەواڵ

ناوی ( محەمەد) ڕیزبەندی یەكەمی ناوی تازە لەدایك بووانی بەرتانیای بەدەستهێنا

ناوی ( محەمەد) ڕیزبەندی یەكەمی ناوی تازە لەدایك بووانی بەرتانیای بەدەستهێنا
باسک نێت
بۆ جاری یەكەم ناوی “Muhammad” دەستەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا بڵاویكردەوە كە ناوی ( محەمەد) لە بەریتانیا پلەی یەكەمی وەرگرتووە لە ڕیزبەندی ناولێنانی منداڵانی تازە لەدایك بوو، ئەوەش بۆیەكمجارە ناوی ( محەمەد) ئەو ڕیزبەندییە لەو وڵاتە وەربگرێت.

بەگوێرەی بڵاوكراوەیەكی دەستەی ئاماری نشتیمانی بەریتانیا،دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوودا ناوی نوح “نەوا” لە پلەی یەكەمدا بوو بۆ ناولێنانی منداڵانی تازە لەدایكبووانی رەگەزی نێر و محەمەد دووەم بوو، بەڵام ئەمساڵ بۆ ناولێنانی منداڵی تازە لە دایكبوو ناوی ( محەمەد) پێش ناوی( نوح )كەوتووەتەوە هاوكات ناوی (ئۆلیڤەر)یش لە پلەی سێیەمدا ماوەتەوە وەك خۆی.

دەستەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، كە چوار هەزار و 661 لەدایكبووی تازە لە ساڵی 2023دا بە محەمەد ناونراون و لە ساڵی 2016یشەوە بەردەوام رێژەكەی بەرەو بەرزبوونەوە رۆیشتووە لەگەڵ ئەوەی كە لە رێنووسی ئینگلیزیدا ناوەكە بە چەندان رێنووس دەنووسرێت

لەگەڵ ئەوەی ناوی Muhammad بەم شێوازە نووسینە پلەی یەكەمی لە ناولێنانی تازە لەدایكبووانی بەریتانیا بەدەستهێناوە لە ساڵی رابردوودا، لەگەڵ ئەوەیشدا بە هەردوو شێوازی نووسینی Mohammed وMohamma، سەدان منداڵی تر ناویان لێ نراوە و بەم پێیە ناوی محەمەد بە جیاوازییەكی زۆر لە پلەی یەكەمدایە لەم وڵاتە.

هەر بە گوێرەی بلاوكراوەكەی دەستەی ئاماری نشتیمانی بەریتانیا، لەبارەی ناوی رەگەزی مێ وە هیچ گۆڕانكارییەك رووی نەداوە و ئۆلیڤیا، ئەمیلییا و ئیسلام لە یەكەم تا سێیەمی پلەبەندی زۆرترین ناولێنانن بۆ كچانی تازە لە دایكبووانن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close