عێراقكوردستانهەواڵ

پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەم ساڵدا ئەنجام دەدرێت

پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەم ساڵدا ئەنجام دەدرێت

باسک نێت
سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی راسپارد ئامادەكاریی بكەن بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەمساڵدا، داوای لە وەزارەتی داراییش كرد پارەی پێویست بۆ رێكارەكانی كۆمسیۆن دابین بكات

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، سودانی كۆمیسیۆنی ڕاسپاردووە هەموو ئامادەكاری و پێویستی دابین بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت و پێداچوونەوە بە ئەگەری وەرگرتنی كارتی نیشتمانی وەك بەڵگەنامەیەك لەلایەن هاوڵاتییەكەوە بۆ دەنگدان بكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی كردووە پێویستییەكانی كۆمسیۆن دابین بكات دوای ئەوەی بودجەی ڕێكخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن ئامادە دەكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close