ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

نەوتی هەرێم هەناردە ناکرێت و سودانی پاشگەز دەبێتەوە و دۆخەكە زیاتر ئاڵۆزدەبێت

نەوتی هەرێم هەناردە ناکرێت و سودانی پاشگەز دەبێتەوە و دۆخەكە زیاتر ئاڵۆزدەبێت
باسک نێت
لەگەڵ ئەوەی پێشتر سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشنیازێكی ئاراستەی پەرلەمان كردبوو تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و هاوكات خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كرابوو، بەڵام لە پێشهاتێكی چاوەڕواننەكراودا سودانی لەو پێشنیازەی پەشیمان بووەتەوە و پێشنیازێكی نوێی ناردووەتە پەرلەمان.

حكومەتی عێراق لە دەقی پێشووی خۆی پاشگەز بووەتەوە و پێشنیازێكی نوێی خستووەتە بەردەم پەرلەمان ئەو هەنگاوە ئاڵۆزیی زیاتر لە پرۆسەی پەسندكردنی هەموارەكە دروست دەكات، كە بەپێی دەقی پێشنیازە نوێیەكە، هەرێمی كوردستان دەبێت سەرجەم داهاتی فرۆشی نەوت و گاز و بەرهەمە نەوتییەكان، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە، بە تەواوی رادەستی خەزێنەی گشتی بكات.

ئاماژەی بەوەشكراوە سوودانی بەهۆی فشاری لایەنە سیاسییەكانەوە ئەم هەنگاوەی ناوە، ئەمەش كێشە و ئاستەنگی زیاتر بۆ تێپەڕاندنی هەموارەكە دروست دەكات، بەتایبەتی كە پێشتر بەشێك لە لایەنە شیعەكان لەسەر ئەو پرسە ناكۆك بوون.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close