نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە مێژودا تۆماركرد
باسک نێت
ئەمڕۆ زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژودا تۆماركرد و یەك ئۆنسە 20 دۆلار بەرزبوەوە و گەیشتە دوو هەزارو 578 دۆلاری ئەمریكی، لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش نرخی مساقاڵێك زێڕی عەیار 21 گەیشتە 550 هەزار دینار.
بەوتەی خاوەن زێڕەنگەرەكان بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو هەر مسقاڵێك زێڕی عەیار 18 نزیكەی 18 هەزار دینار گرانبووە، هاوكات عەیار 21یش نزیكەی 20 هەزار دینار چوەتەسەری، هەر لیرەیەكیش 27 هەزار دینار گران بووە
ئاماژەیات بەوەشكردووە، هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بانكی ناوەندی ئەمریكا رێژەی سود داببەزێت، چاوەڕوان دەكەن زیاتر بەرزببێتەوە.
بەگوێرەی نرخەكانی ئەمڕۆ، لە بازاڕەكانی هەرێم مسقاڵێك زێری عەیار 18 بە 470 هەزار دینار و مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 550 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە